ئاڵەکۆک

ویساڵی add_a_photo
ویساڵی دیوانی ویساڵی
١٠٦. جەنابا ئەوا من هاتوومە بارێ
جەنابا ئەوا من هاتوومە بارێ
لەسەر تۆ لازمە تەبریک جارێ
کە چونکە هەردوو هەم جنسین من و تۆ
سەریعەن واجیبە زوو بێیتە بارێ
موبارەک بادی قوربان ئەمری شەرعە
ئەبێ لوتفت وەکوو باران ببارێ
کە بۆت مەعلووم بوو هاتووم و نەهاتی
جەریمەت بێ شکە ئەکرێ بەجارێ
ئەگەر تەبریکی مەنزڵمان نەفەرموون
ئەبی مەحکووم لە سبحەی تا ئێوارێ
ئەوا چاش حازرە فەرموو تەماشا
هەموو جەمعین لەژێر سایەی چنارێ
لە خزمەت حەزرەتی چا دا بە حەلقە
هەموو دانیشتووین دڵخۆش بەجارێ
عەجایب مەنزڵێکە جەننەت ئاسا
لە دەوری چایی گوڵڕەنگ شەکر ئەبارێ
لە بەینا چایی گوڵڕەنگ دانراوە
مولەووەن پیاڵە هەر وەک لەعلی یارێ
موزەییەن مەنزڵ و مەجلیس موڕەتتەب
بە دەست و جامێ ساقی گوڵعوزارێ
مەگەر باغی ئیرەم بێتە ڕەفیقی
لە هەر لایێ ئەبینی لالەزارێ
ویساڵی مەنزڵت تەعریفی نایە
لە دنیادا نییە ئەمسالی بارێ

پەراوێز edit