هەموو شەو سەرلەنوێ بۆم دێ بەڵایێ
لە هەر لایێ بەڵایێ لابەلایێ
نەبوو ساتێ کە ساکین بێ دڵی من
قەدەر ئەڕوا لەجێی ئەو دێ قەزایێ
هەڵی پێچابوو گۆپکەی داری بەختم
عەدوی باڕەش ئەگەر دەوری نەدایێ
منەوەر بووبوو کاشانەی دەروونم
لە بەختم مانگی چواردەم بۆ هەڵایێ
نەوەک تەنها منم مەحزوونی دەوران
لە هەر لایێ ئەبینم موبتەلایێ
تەڵاقی سێ بە سێ دەم بووکی دونیا
عیلاج ناکرێ بە فتوای هیچ مەلایێ
لە دونیادا چ خۆشیم دی هەموو شەو
فەڵەک بۆم داببارێنێ جەفایێ
نەجاتم بێ لەدەس جەوری زەمانە
بە فریادم بگا ساحیب وەفایێ
بەڕاستی مەقسەدت ئیخلاسە عورفی
دەخاڵەت کە بە گۆشەی خانەقایێ