ئاڵەکۆک

عارف عورفی add_a_photo
عورفی دیوانی عارف عورفی
٤٩. لە دووری قەدد و باڵاتە پەرێشان خاترم ئیمڕۆ
لە دووری قەدد و باڵاتە پەرێشان خاترم ئیمڕۆ
لەتاوی دەردی هیجرانە غوڵامی ساغیرم ئیمڕۆ
لەبی مەیگوونی تۆ بوو وا منی خستۆتە ئەم فیکرە
لەناو جەمعی ئەدیبانا شکور وا شاعیرم ئیمڕۆ
خەیاڵی خاڵی ڕووی تۆ بوو کە دەرسی عیلمی فێر کردم
لە ئەبحاسی علوومی ئەنجوما وا ماهیرم ئیمڕۆ
وەکو غەیرم خوا گەر نیعمەتێ لایق نەبینێ بۆم
بە دوو خەپلە و قومێ ئاو حمد اللە شاکیرم ئیمڕۆ
نەبینی زاهیرم، لێشم مەکەوەرە شوبهەیی ناحەق
لە خوا ناسین و ئایینا بە حەق من تاهیرم ئیمڕۆ
کە غایەی من لەسەر عەشقی حەقیقەت بێ نییە باکم
خەجاڵەت مابێ بەدئەفکار لە فکری عاتیرم ئیمڕۆ
کە من پشت و پەناه و دەسگرم سەرداری عالەم بێ
لە قەبرا بێشکە حازرجوابی مونکیرم ئیمڕۆ
ئەیا عورفی هەتا ماوی لە ئایین لا نەدەی هەرگیز
حەسوودانم سیەه ڕوو بن لە فکر و باوەڕم ئیمڕۆ

پەراوێز edit