ئاڵەکۆک

عارف عورفی add_a_photo
عورفی دیوانی عارف عورفی
٢٣. هەوری ڕەحمەت گەر ببارێنێ لەجێی باران گوهەر
هەوری ڕەحمەت گەر ببارێنێ لەجێی باران گوهەر
قەترەیەکی ناڕژێتە مەزرەعەی ئەهلی هونەر
بارَکَ الله ئەی فەلەک میزانی عەدلت وا ئەبێ
ئەوجی باڵا بگرێ جاهیل، ئەهلی عیلمیش دەربەدەر
دەوڵەتی دونیا بە عەقڵ و مەعریفەت دەس ناکەوێ
ئەهلی عیرفان کەی دەستی کەوت لوقمەیە بێ دەردیسەر
هۆشدارانی حەقیقەت وا لە دەس جەوری فەلەک
بۆ نیشانەی تیری جاهیل سینەیان بۆتە سوپەر
دەک خوا بیبڕێ لە ژینی وا خودا داویە بە من
موددەتی عومرم لە خۆم خێرم نەدی غەیری زەرەر
چونکە بێکەس بووم نەبووە کەس لێم بپرسێ وەزعی حاڵ
دادی من پرسێ مەگەر ڕۆژی قیامەت دادگەر
حاڵی بووم لەم ئاخری عومرە نەما بۆم مەرجەعێ
ئەی فەلەک کۆستت کەوێ! بۆ کوێ بڕۆم؟ أینَ المَفَر؟
عورفی تا ماوی ئەمان قەت نەکەی قەتعی ئومێد
لوتفی خوا زۆرە کە بەر عەفووی کەوی وەختی سەفەر

پەراوێز edit