بۆچ ئیتر نەگریم لە داخا من شەو و ڕۆژ زارزار
بۆ دڵەی پڕ حەسرەت و دوورکەوتەیی یار و دیار
چۆن نەبارێنێ دوو چاو ئەسرین وەکوو هەوری بەهار
روز عید است و ما نومید از دیدار یار
عالمی در عیش و نوش و ما دو چشم اشکبار
وێڵی کێوان بم وەکوو مەجنوون لەناو دار و دەوەن
تاقەتی ژینم نەماوە بەسمە بۆم ببڕن کەفەن
تۆ خوا یاران ئەمە عومرە خوا داویە بە مەن
هر کسی با یار در عیش و گلستانست و من
اشک سر خم شد کنار از داغ هجران لاله زار
ئاه ئاه چی بکەم لە دەستی بێوەفای چەرخی بۆلەند
موددەتی عومرم لە خۆم خێرم نەدی غەیری گەزەند
کەس هەیە ئاخۆ لە دونیادا وەکو من دەردمەند
بینراو دل پر از نار و غریب مستمند
دست بر دل سر بزانو چشم در ره دلفگار
چیم لە دونیا دیوە خۆشی من بە غەیری دەردی سەر
موددەتی عومرم لە باغی مەقسەدم نەمدی سەمەر
دەفتەری ژینم تەماشا کە کە چیم هاتووە بە سەر
«سینه سوزان دل فروزان کوچه کوچه دربدر
کس مبادا همچو من آواره از یار و دیار»
گەر هەڵم واسن بە دارا شەرتە پێم خۆشە بە دڵ
دەستم هەڵنەگرم وەتەن تا ئەمبەنە ژێر خاک و گڵ
غەیر لە دووری تۆیە بۆیە هێندە وا ئەگریم بە کوڵ
«بکره جویی شد ز چشمانم روان از خون دل
عاقبت کردم دوا داغ فراق سر چنار»
حەقمە تا ماوم لە دونیادا بکێشم ئاهی سەرد
دەستەئەژنۆ دانیشم خاترپەرێشان ڕەنگ زەرد
لەم جوانی عومرەدا ئاوارەیی کێوان و هەرد
«خالد ا گر نیستی دیوانه و صحرانورد
تو کجا و کابل و غزنین و خاک قندهار»