ئاڵەکۆک

کەمالی add_a_photo
کەمالی دیوانی کەمالی
٨٥. شەهیدی تیری برژانگی کەژەڵ چاوێکی بێ دینم
شەهیدی تیری برژانگی کەژەڵ چاوێکی بێ دینم
شەفاعەت خوازمە ڕۆژی قیامەت بەرگی خوێنینم
لە لێوم گوڵ ئەبارێ کاتێ باسی ڕوویی دلبەر کەم
کە بێمە باسی ئەو لێو و دەمەی دەم پڕ لە هەنگوینم
قەناعەت پەروەرم میننەت لە شا هەڵناگرم هەرگیز
بە جامی جەم ئەبەد ناگۆڕمەوە کاسەی سەفالینم
لە دنیا نرخی قەند و شەککەر ئەشکێ بێ شک و شوبهە
ئەگەر ببیەن کەلام و لەفزی جوان و شێعری ڕەنگینم
بە خوێنی جەرگەکەم دەستی کە ڕەنگین کرد نیگار فەرمووی
کەمالی سەیری کە چەند جوانە سەر پەنجەی نیگارینم

پەراوێز edit