ئاڵەکۆک

کەمالی add_a_photo
کەمالی دیوانی کەمالی
٧١. پاییزی دڵداری
شەماڵ دەخیلم بچۆرە گوڵزار
لە جیاتی بەندە بڵێ بە دڵدار
ئاخۆ لە بیرتە ئازیز ئەو ڕۆژەی
کە جێگەی گوڵی گرتبۆەوە خار!
هەر من و تۆ بووین لە ناو گوڵشەندا
جگە لە ئێمە تیا نەبوو یار
فەرمووت داخەکەم ئەوا پاییز هات
لەمەولا چی بکەین لە ناو ژووری تار!
وتم پاییزی عەشقی من و تۆیش
گیانەکەم ڕۆژێ ئەبێ ئاشکار
ئەمڕۆ کە لەیەک جیا ئەبینەوە
بێتەوە بیرت قسەی من ئەی یار
کە لە دوای خۆشیی گیانەکەم خەم دێت
لە دوای شادی دەرد و ماتەم دێت

پەراوێز edit