شاعیر: کەمالی کتێب: دیوانی کەمالی سەرناو: پاییزی دڵداری شەماڵ دەخیلم بچۆرە گوڵزار لە جیاتی بەندە بڵێ بە دڵدار ئاخۆ لە بیرتە ئازیز ئەو ڕۆژەی کە جێگەی گوڵی گرتبۆەوە خار! هەر من و تۆ بووین لە ناو گوڵشەندا جگە لە ئێمە تیا نەبوو یار فەرمووت داخەکەم ئەوا پاییز هات لەمەولا چی بکەین لە ناو ژووری تار! وتم پاییزی عەشقی من و تۆیش گیانەکەم ڕۆژێ ئەبێ ئاشکار ئەمڕۆ کە لەیەک جیا ئەبینەوە بێتەوە بیرت قسەی من ئەی یار کە لە دوای خۆشیی گیانەکەم خەم دێت لە دوای شادی دەرد و ماتەم دێت ++++++++++++++++++++++