ئاڵەکۆک

کەمالی add_a_photo
کەمالی دیوانی کەمالی
٦٥. ئەوا ڕۆییم لە داخت شۆخی سیمین بەر خودا حافیز
ئەوا ڕۆییم لە داخت شۆخی سیمین بەر خودا حافیز
بە جارێ تەرکی عەشقم کرد بتی کافر خودا حافیر
دڵم پۆڵا نییە خۆ پارچە گۆشتێکە بەسە تاکەی
بە ئەبرۆت ئەیدەیە بەر زەربەیی خەنجەر خودا حافیز
لە ئیمان خۆم تەوەللا کرد بە یادی بەژن و باڵای تۆ
ئەوەندەم سوجدە برد بۆ سەرو و بۆ عەڕعەڕ خودا حافیز
هەزار عیلم و دوعام کرد عاقیبەت ئەو چاوە سەححارە
بەتاڵی کردووە ئەی شۆخی ئەفسوونگەر خودا حافیز
کەمالی دڵ برینداری دەمی شمشێری ئەبرۆتە
بەغەمزەت سا لە سینەی بەس بدە نیشتەر خودا حافیز

پەراوێز edit