ئاڵەکۆک

کەمالی add_a_photo
کەمالی دیوانی کەمالی
٦٤. دەنکە شەونمێ بە وێنەی دوڕ جوان
دەنکە شەونمێ بە وێنەی دوڕ، جوان
دێتە سەر گوڵی بۆن خۆشی بەیان
سونبول پەخش ئەبێ دائیم بە سەریا
وەنەوشە سوجدە ئەبا لە بەریا
بەم جاه و قەدرە دڵی خۆش ئەبێ
بە بۆنی خۆشی گوڵ سەر خۆش ئەبێ
هەڵئەسێ ئەچێ بۆ ئەوجی فەلەک
ئەیەوێ ببێ هاودەمی مەلەک
چونکە زەعیفە و بێ تاقەت و تاو
مەحو ئەبێتەوە بە نووری ئافتاو
ڕاستە ئاکامی مەغرووری وایە
قەت مەغروور نابێ ئەوەی زانایە

پەراوێز edit