دەنکێ کوولەکە وەقتی بەهارێ
سەوز بوو لە بێخ سپی چنارێ
چنار تەمەنی سی یا چل ساڵ بوو
بە وادەی مانگێ ئەم پێیدا هەڵچوو
ڕۆژێ کوولەکە وتی بە چنار
تۆ زۆر تەمەڵیت ئەی بێ ئیعتیبار
من وا بە بیست ڕۆژ گەیشتمە ژوور تۆ
بە قەدتا هەڵچووم ئازا و سەربەخۆ
تۆ چونکە هێندە تەمەڵی و نامەرد
دوا کەوتی لە من پەشێو و ڕەنگ زەرد
جوابی دایەوە چناری ئازاد..
وتی: کوولەکە تۆ مەبە دڵشاد
بە مەی کە وا زوو ژوورووی من کەوتووی
سەربەست و سەوزی وەها هەڵکەوتووی
بوەستە هەتا ئەشنێ بای خەزان
سەرما لێمان دا هەنگامی زستان
ئەوسا لێت مەعلووم ئەبێ بە یەقین
کاممان تەمەڵ و بڵح و نامەردین