ئاڵەکۆک

کەمالی add_a_photo
کەمالی دیوانی کەمالی
٦٢. ڕێگای چاکە
دەروێشێ هەبوو زۆر موسڵمان بوو
ئەهلی عیرفان و پیاوچاک و جوان بوو
چوو بۆ لای شێخێک وتی بەقوربان
لە دستی خەڵکی زۆر بووم هەراسان
بە شەو وبە ڕۆژ دێن بۆ زیارەتم
زۆر هەراسان بووم دڵ پڕ خەفەتم
شێخەکە فەرمووی ئەتەوێ چارە
پارە بسێنە لەوی ماڵدارە
قەرز بدە بەوەی هەژار و لاتە
هەر ئەمە بۆ تۆ ڕێگای نەجاتە

پەراوێز edit