ئاڵەکۆک

کەمالی add_a_photo
کەمالی دیوانی کەمالی
٦٠. درەختێک
درەختێ کە وا تاڵە ئەسڵی لە دەشت
هەڵی کێشە تۆ بیبە باخی بەهەشت
لە کەوسەر بدا ئاوی گەر حۆری عین
بکا خزمەتی جیبرەئیلی ئەمین!
زەمانێ کە وا پێئەگا و بەر ئەدا
وەکوو خۆی بەری تاڵ و بێ فەڕ ئەدا
لە ئەسڵا کە چونکە بەدە خیلقەتی
بە دەست خۆی نییە تاڵە ماهییەتی

پەراوێز edit