شاعیر: کەمالی کتێب: دیوانی کەمالی سەرناو: درەختێک درەختێ کە وا تاڵە ئەسڵی لە دەشت هەڵی کێشە تۆ بیبە باخی بەهەشت لە کەوسەر بدا ئاوی گەر حۆری عین بکا خزمەتی جیبرەئیلی ئەمین! زەمانێ کە وا پێئەگا و بەر ئەدا وەکوو خۆی بەری تاڵ و بێ فەڕ ئەدا لە ئەسڵا کە چونکە بەدە خیلقەتی بە دەست خۆی نییە تاڵە ماهییەتی ++++++++++++++++++++++