ئاڵەکۆک

کەمالی add_a_photo
کەمالی دیوانی کەمالی
٥٧. وەفای ئەو یارە دەرهەق من زەمانێ بوو ئەویش ڕابورد
وەفای ئەو یارە دەرهەق من زەمانێ بوو ئەویش ڕابورد
دڵم بەینێ لە لای ئەو پاسەوانێ بوو ئەویش ڕابورد
بە دەوری ڕووی گوڵی یارا هەمیشە هەروەکوو بولبول
دڵم مەشغوولی فەریاد و فووغانێ بوو ئەویش ڕابورد
لە چینی پەرچەمی شێواوی دڵبەر وا دڵم بەینێ
شەهی چین و خەتا و هیندوستانێ بوو ئەویش ڕابورد
وەفا و مەیل و مەحەببەت باو وعادەت بوو لە دنیادا
نەماوە ئێستە ناوی داستانێ بوو ئەویش ڕابورد
لە مەدحی ئەو خەتی سەوز و دەمی شیرینی دڵدارا
کەمالی تووتیی شەککەر فشانێ بوو ئەویش ڕابورد

پەراوێز edit