شیعرە کانی تۆ مەهین بانوو دڵی من شاد ئەکا
ڕۆژ و شەو من عەشقی شێعرم تاکوو بێ هەر زیاد ئەکا
نەمئەزانی من لە عەسری بیستەما چەرخی فەلەک
سەر لە نوێ مەستوورەیێکی چەشنی تۆ ئیجاد ئەکا
ماه شەرەف ون بووبوو چا بوو تۆ کە زیندووت کردەوە
ڕۆحی ئەو لە خودا دەوامی عومرت ئیستمداد ئەکا
من دڵم فەوتاو و پیرە عومری سەد ساڵە کەچی
عەشقی شێعرت تازە دێوانێکی لێ بونیاد ئەکا
شیعری سووزانت دڵ و جەرگی منی سووتاندووە
عەهدی عەدڵ و دادە ئەو ئێستاکە بۆچ بێداد ئەکا
تۆ لە کوێستانیت لە ئاویدەر بە خۆشی وا ئەژیت
خۆ کەمالی شەڕ لەگەڵ گەرما و گڕی بەغداد ئەکا