ئاڵەکۆک

کەمالی add_a_photo
کەمالی دیوانی کەمالی
٢٦. فەلەک نادا هەتا ڕۆژی قیامەت مەقسەدی دانا
فەلەک نادا هەتا ڕۆژی قیامەت مەقسەدی دانا
ئەوەی دانابێ داماوە هەمیشە وا لە زیندانا
دەخیلم ئەی سەبا تێکی نەدەی لانەی دڵی زارم
کە ئێستا وا لە ناو پێچ و خەمی زوڵفی پەرێشانا
نیگارم یا مەلەک یا خۆ پەری یا حۆرییە بێ شک
مەحاڵ و سەعبە حوسنی وا تەجەللا کا لە ئینسانا
لە باخا پەست ئەبێ بۆ ئیمتحان و تەجرەبە ڕۆژێ
بەرامبەر کەن ئەگەر باڵات لەگەڵ سەروی خەرامانا
لە دووریی تۆ هەمیشە شیوەن و زاری ئەکەم قوربان
ئەگەرچی وام لە ناوجەمعی پەری ڕوویانی تارانا
لە ناو کوردی عێراقا ئەی کەمالی شیعری ڕەنگینت
ئەوەن مەرغووبە هەروەک شیعری قائانی لە ئێرانا

پەراوێز edit