ئاڵەکۆک

کەمالی add_a_photo
کەمالی دیوانی کەمالی
٢٤. شوکور تیری موژەی ئەو شۆخە قەت ئامانجی ون ناکا
شوکور تیری موژەی ئەو شۆخە قەت ئامانجی ون ناکا
لە هەر لایێکی بگرێ ئەم دڵی زامدارە کون ناکا
لەگەڵ ئەغیار و یارا دائیما ڕووخۆشە ئەو شۆخە
لە بەدبەختیمە ڕووی لوتف و کەرەم هەرگیز لە من ناکا
تکای لێم کرد وتی بمخوازە دنیا زوو جەوابم دا
وتم ئینسانی عاقڵ مەیلی وەسڵی پیرەژن ناکا
کەمالی چۆن لە حەشرا فەرق ئەکا جەننەت لەگەڵ دۆزەخ
ئەوەندە شێتە سۆفی فەرقی کەرکووک و «تسن» ناکا

پەراوێز edit