ئاڵەکۆک

کەمالی add_a_photo
کەمالی دیوانی کەمالی
١٦٦. لە دووری سەروی باڵات دیدە هەروەک جۆیبارێکە
لە دووری سەروی باڵات دیدە هەروەک جۆیبارێکە
بە خوێنی ئاڵی دیدەم دەشت و سەحرا لالەزارێکە
بەشەو کاتێ ئەنووم پێچ و خەمی چین چینی ئەو زوڵفەت
لە چاوی ئەشک بارمدا هەموو تاوێکی مارێکە!
وەرە سەیری سەفاگای دیمەنی دوو چاوی گریانم
لە لایەک بەکرەجۆیێکە لە لایەک سەرچنارێکە
بەشەو گوێ بگرە دەنگی ناڵە ناڵی دڵ بە مەحزوونی
لە تاوی دەردی عەشقی تۆ عەجەب شوور و قەتارێکە
مەحاڵە من بکەم دەرمانی زامی تیری برژانگت
لە سینەی پارە پارەم دا نیشانی ئیفتیخارێکە
لە ڕێگەی عەشقدا ئە وەڵ قەدەم دانانی سەر شەرتە
نەکەی هیوایی سوود هەرگیز ئەمە نەوعە قومارێکە
کەمالی دێت بەشەو بۆ پاسەوانیی دەرکەکەت قوربان
مەکە مەنعی مەرامی کەسبی نا و ئیعتبارێکە

پەراوێز edit