ئاڵەکۆک

کەمالی add_a_photo
کەمالی دیوانی کەمالی
١٦٤. سەرم شێواوی شێوەی پەرچەمی پڕ پێچ و تاتاتە
سەرم شێواوی شێوەی پەرچەمی پڕ پێچ و تاتاتە
حەواسم تەفرەقەی پێچ و خەمی زوڵفی چلیپاتە
وجوودم دائیمە مەحوی خەیاڵی تۆیە ڕۆژ و شەو
سەراپام هەر وەکوو ئاوێنە سەرسامی سەراپاتە
بەهاران بۆیە دائیم هەر تەوافی نێرگزە پیشەم
کە چونکە ئەو شەبیهی دیدەیی مەخموور و شەهلاتە
لە ناو باخا کە وەختێ سەرو ئەبینم بۆی ئەبەم سوجدە
بە بەرزی و سەرکەشی چونکە شەبیهی قەددی ڕەعناتە
بە یادی چاوی مەستی تۆیە ئەی شۆخی پەری پەیکەر
کەمالی وا هەمیشە نیشتەجێی گۆشەی خەراباتە

پەراوێز edit