شاعیر: کەمالی کتێب: دیوانی کەمالی سەرناو: سەرم شێواوی شێوەی پەرچەمی پڕ پێچ و تاتاتە سەرم شێواوی شێوەی پەرچەمی پڕ پێچ و تاتاتە حەواسم تەفرەقەی پێچ و خەمی زوڵفی چلیپاتە وجوودم دائیمە مەحوی خەیاڵی تۆیە ڕۆژ و شەو سەراپام هەر وەکوو ئاوێنە سەرسامی سەراپاتە بەهاران بۆیە دائیم هەر تەوافی نێرگزە پیشەم کە چونکە ئەو شەبیهی دیدەیی مەخموور و شەهلاتە لە ناو باخا کە وەختێ سەرو ئەبینم بۆی ئەبەم سوجدە بە بەرزی و سەرکەشی چونکە شەبیهی قەددی ڕەعناتە بە یادی چاوی مەستی تۆیە ئەی شۆخی پەری پەیکەر کەمالی وا هەمیشە نیشتەجێی گۆشەی خەراباتە ++++++++++++++++++++++