ئاڵەکۆک

کەمالی add_a_photo
کەمالی دیوانی کەمالی
١٥٠. سەرێک بۆ وەتەن نەبێت تووشی دەرد
سەرێک بۆ وەتەن نەبێت تووشی دەرد
وەکوو شێت نەکا مەیلی کەژ و هەرد
خۆی نەکا تووشی زامی دەرد و بەرد
تا وەتەن دەرکا لە دەستی نامەرد
ئەو سەرە یاخوا بەستەی فیتراک بێ
بە بەردەبازی سەر ڕێی ناپاک بێ
دڵێک بۆ بەرزی وەتەن نەدا جۆش
هەمیشە نەیکا فیکر و بیر و هۆش
بە عەشقی وەتەن ئەو نەبێ سەرخۆش
دائیم پڕ نەبێ لە نەشئە و خورۆش
ئەو دڵە یاخوا بەر خەنجەر کەوێ
بەر تیر و شمشێر بەر نیشتەر کەوێ
دەمێک لە مەدحی وەتەن نەدا دەم
بە قسەی شیرین لاوان نەکا جەم
نەیانبزوێنێ گەر زۆر و گەر کەم
تا وەتەن دەرکەن لە دەست نامەحرەم
ئەو دەمە یاخوا پڕ ژەهری مار بێ
لە زەقنەمووت و زەقووم سەرشار بێ
پێیەک لە ڕێگەی بەرزیی وەتەنا
نەگەڕێ و نەسوێ لە پای تەوەنا
بە شاخ و کێو و بەبن دەوەنا
دائیم بە هەرد و دەشت و ڕەقەنا
ئەو پێیە یاخوا بەستەی زنجیر بێ
غەرق و نقوومی دەربەندی میر بێ
١٩٤٠ هەڵەبجە

پەراوێز edit