شاعیر: کەمالی کتێب: دیوانی کەمالی سەرناو: سەرێک بۆ وەتەن نەبێت تووشی دەرد سەبارەت: ١٩٤٠ هەڵەبجە سەرێک بۆ وەتەن نەبێت تووشی دەرد وەکوو شێت نەکا مەیلی کەژ و هەرد خۆی نەکا تووشی زامی دەرد و بەرد تا وەتەن دەرکا لە دەستی نامەرد ئەو سەرە یاخوا بەستەی فیتراک بێ بە بەردەبازی سەر ڕێی ناپاک بێ دڵێک بۆ بەرزی وەتەن نەدا جۆش هەمیشە نەیکا فیکر و بیر و هۆش بە عەشقی وەتەن ئەو نەبێ سەرخۆش دائیم پڕ نەبێ لە نەشئە و خورۆش ئەو دڵە یاخوا بەر خەنجەر کەوێ بەر تیر و شمشێر بەر نیشتەر کەوێ دەمێک لە مەدحی وەتەن نەدا دەم بە قسەی شیرین لاوان نەکا جەم نەیانبزوێنێ گەر زۆر و گەر کەم تا وەتەن دەرکەن لە دەست نامەحرەم ئەو دەمە یاخوا پڕ ژەهری مار بێ لە زەقنەمووت و زەقووم سەرشار بێ پێیەک لە ڕێگەی بەرزیی وەتەنا نەگەڕێ و نەسوێ لە پای تەوەنا بە شاخ و کێو و بەبن دەوەنا دائیم بە هەرد و دەشت و ڕەقەنا ئەو پێیە یاخوا بەستەی زنجیر بێ غەرق و نقوومی دەربەندی میر بێ ++++++++++++++++++++++