ئاڵەکۆک

کەمالی add_a_photo
کەمالی دیوانی کەمالی
١٤٨. دەمێکە چاوەڕوانی غەمزەتم ئەی مەهجەبین تیرێ
دەمێکە چاوەڕوانی غەمزەتم ئەی مەهجەبین تیرێ
دڵم شێتە دەسا لەو پەرچەمی پڕ چینە زنجیرێ
لە دنیادا هەموو شت قابیلی تەغییر و گۆڕانە
بە تەنیا حوسنی تۆ و عەشقی منە نەیدیوە تەغییرێ
هەناسەی گەرمی پڕ تین و بڵێسەم بەرد ئەکا لەت لەت
کەچی لەو شۆخە دڵ ئازارە ناکا زەڕڕە تەئسیرێ
غەزالەی وەحشە یارم قەت لەگەڵ من ناگرێ ئولفەت
ئەوا ئەمرم دەسا خزمینە زووکەن فیکر و تەدبیرێ
لە مەکتەب دا خەریکی مەشقی حوسنە یاری بێ ڕەحمم
لە دڵ لەوحە و لە قورسی خۆڕ ئەکەم وا بۆی تەباشیرێ
خوا با لێت نەڕەنجێ گیانی شیرینم مەڕەنجێنە
دڵی بێچارەیەکی وەک کەمالی عاشق و پیرێ

پەراوێز edit