ئاڵەکۆک

کەمالی add_a_photo
کەمالی دیوانی کەمالی
١٢٩. حەیفە گەر بێت و بڵێم تۆ گوڵی باخ و چەمەنی
حەیفە گەر بێت و بڵێم: تۆ گوڵی باخ و چەمەنی
گوڵ ئەبارێ لە دەمت کاتێ کە تۆ پێئەکەنی
نرخی یەکجاری شکا قەند و شەکر لەم شارەدا
خەڵکی کاتێ کە دییان دەم گوڵ و شیرین سوخەنی
تۆ بە سڵ کردن و وەستانەوە و ڕاکردن
خۆت نیشان داوە کە کارئاسکی دەشتی خوتەنی
بە برۆی چەشنی کەوان و بە موژەی وەک تیرت
تێگەیشتم کە فەڵاموورزێکی سەف شکەنی
ئاشکرام بەس بکە ئەی دڵ کە ئەبینی دڵدار
هەموو ئەندامم ئەلەرزێنێت لە پڕ ڕائەچەنی

پەراوێز edit