شاعیر: کەمالی کتێب: دیوانی کەمالی سەرناو: حەیفە گەر بێت و بڵێم تۆ گوڵی باخ و چەمەنی حەیفە گەر بێت و بڵێم: تۆ گوڵی باخ و چەمەنی گوڵ ئەبارێ لە دەمت کاتێ کە تۆ پێئەکەنی نرخی یەکجاری شکا قەند و شەکر لەم شارەدا خەڵکی کاتێ کە دییان دەم گوڵ و شیرین سوخەنی تۆ بە سڵ کردن و وەستانەوە و ڕاکردن خۆت نیشان داوە کە کارئاسکی دەشتی خوتەنی بە برۆی چەشنی کەوان و بە موژەی وەک تیرت تێگەیشتم کە فەڵاموورزێکی سەف شکەنی ئاشکرام بەس بکە ئەی دڵ کە ئەبینی دڵدار هەموو ئەندامم ئەلەرزێنێت لە پڕ ڕائەچەنی ++++++++++++++++++++++