ئەمە گیانی منە ئەی خاکی ئێمە وا لە باوەشتا
دەخیلم زویر نەبێ توخوا لە ناو سینەی تەڕ و ڕەشتا
ببارێنێ خوا بارانی ڕەحمەت تا ئەبەد بەهجەت
بە جەستەی پاک و خاوێن و بە سەرتاپای سەر و لەشتا
مەبە عاجز هەموومان دوا بە دوای تۆ دێینە لات ڕۆژێ
فەرامۆشمان مەکە گیانە لە قەلبی ساف و بێ غەشتا
گوتی پێم دڵ کەمالی ساڵی کۆچی بێژە وا بەهجەت
لە ناو قەسری ئیرەمدایە بە دائیم وا لە گوڵگەشتا