شاعیر: کەمالی کتێب: دیوانی کەمالی سەرناو: ئەمە گیانی منە ئەی خاکی ئێمە وا لە باوەشتا ئەمە گیانی منە ئەی خاکی ئێمە وا لە باوەشتا دەخیلم زویر نەبێ توخوا لە ناو سینەی تەڕ و ڕەشتا ببارێنێ خوا بارانی ڕەحمەت تا ئەبەد بەهجەت بە جەستەی پاک و خاوێن و بە سەرتاپای سەر و لەشتا مەبە عاجز هەموومان دوا بە دوای تۆ دێینە لات ڕۆژێ فەرامۆشمان مەکە گیانە لە قەلبی ساف و بێ غەشتا گوتی پێم دڵ کەمالی ساڵی کۆچی بێژە وا بەهجەت لە ناو قەسری ئیرەمدایە بە دائیم وا لە گوڵگەشتا ++++++++++++++++++++++