ئاڵەکۆک

کەمالی add_a_photo
کەمالی دیوانی کەمالی
١١. ئەم دەم و لێوەی لە باخا دی کە گوڵ باوی نەما
ئەم دەم و لێوەی لە باخا دی کە گوڵ باوی نەما
بولبولیش هەر ئەو دەمە کەوتە هەوا و ڕەقس و سەما
زوو لە دین لایدا بەجارێ سۆفی بوو بە ڕۆژپەرەست
ڕۆژی لاجانگی کە دی ئەمشەو لە پێچی پەرچەما
بێرە سەر چاوم سەفاگاهێکی خۆشە گیانەکەم
چی ئەکەی هەروای لە ناو کڵپە و بڵێسەی سینەما
وانەزانی من نەفامم پاسەوانی دەرکەکەت
تا ئەبەد ناگۆڕمەوە قوربان لەگەڵ تەختی جەما
نایخەمە سەر کاغەز ئەسڵا تاکوو ماوم چاوەکەم
ناوی تۆ دەوران نەکا با قەت لە دەم نامەحرەما
بەرگی شاییم ویست لە چەرخی ئاسمان فەرمووی مەگەر
شێتی تۆ نازانی من خۆم وام لە بەرگی ماتەما!
حاڵی شێواوی کەمالی باش ئەزانێ دلبەرم
گەر لە پەروانە بفکرێ شەو لە ئاقاری شەما

پەراوێز edit