ئاڵەکۆک

مەلا حوسێن فانی add_a_photo
فانی دیوانی فانی
٢٠. گوڵ لەبەر مەغرووری کەی هەیتی سەری پەروایی من
گوڵ لەبەر مەغرووری کەی هەیتی سەری پەروایی من
کەی لە سەرکێشی دڕک دەڕوا لەژێری پایی من
بۆ شکستی من فیراقت هیچ قسوورێکی نەکرد
کاغەزێکی پڕ لە پێچ و لۆچە سەرتاپایی من
هەر وەکوو نەقشی قەدەم من سەرفیرازیم بۆ چییە
خاکساری تێدەگەی بنواڕییە سیمایی من
دامەنت بۆ لادەدەی فانی لە دونیا، کەی دەگا
ئاوی ئەم بەحرە بە پشتی پێی ئیستغنایی من؟

پەراوێز edit