ئاڵەکۆک

مەلا حوسێن فانی add_a_photo
فانی دیوانی فانی
١٩. پەرچەمت ژاپۆن و ئەبرۆت ئینگلیسە نێوچەوان
پەرچەمت ژاپۆن و ئەبرۆت ئینگلیسە نێوچەوان
مڵکی سەنغافوورە کەوتە بەینی شاخی دووبەران
تورکی کوڵمت باغی ڕەم بەحری سیای دوو زولفی تۆ
جەڕمەنی خاڵت، نییە ڕێ ڕەت بێ بۆ نێو بۆستان
چونکی زولفت ئەژدەهایێکە بە خوێنی عاشقان
تینووە وەک تینوو بوونی نازیان بۆ ڕووسیان
حاسڵی ئەم گفتوگۆیەم مەیلی زولفت ئەی وەتەن
قەت تەواو نابێ لە هیچکەس بێ تەواو بوونی جیهان
شەرق و غەربی عارد کوردە، مەرد بە مردوو مەبە
هەر لە ئەقشەهر و ئەنقەرە، هیند و بەلووج، ئەفغانیان
بێ لە تورکییە و عەجەم خۆ ژێر و ژووریشی پڕە
جۆرجیا و ئەرمینیا تا خەلیجی بەسڕەمان
چەند ویلایاتی لە شیراز و تاروم و بەندەرعەباس
دوڕ و داری جەرد و خێرا پاکی یەک کوردن، بران
چەند لە ئەترافی بوخارا تا دەگاتە ئەرزەڕۆم
بێ لە کوردستان لوڕستان بایەزید ئازربێیجان
سووریە و حومس و تەرابلۆس و حەلەب، شام و حەما
تا دەگاتە ڕەشت و گێلان، ئەنقەرە و سەمسوونیان
پڕ لە کوردی خزمی خۆمن وەک یەکێ بن هەر یەکە
خوێنمان و گۆشتمان و پێستەمان و ئێسقان
لێرە گریان بۆ برایان دەستی لەرزاندم وتی
کاکە هەڵبگرە قەڵەم تۆ خودا نەیبەوە گیرفان

پەراوێز edit