ئاڵەکۆک

بێخود add_a_photo
بێخود دیوانی بێخود
٦٧. دڵم مەفتوونی چاوی دڵبەرێکی نیکتەپەردازە
دڵم مەفتوونی چاوی دڵبەرێکی نیکتەپەردازە
کە مەحزی حوسنە، عەینی شۆخییە، سەرچاوەیی نازە
لە باغی نازکیدا موعتەدیل سەروێکی ساوایە
لە دیوانی چەمەنزاری دڵا فەردێکی مومتازە
بە زۆری حوسنی خۆی ئیقلیمی ئەرز و ئاسمانی گرت
لەسەر تەختی زەمین شاهی زەمان ماهی فەلەک نازە
سووەیدای پەرچەمی وەک فەجری کازیب زوڵمەت ئەفشانە
بەیازی گەردەنی وەک سوبحی سادیق پەڕتەو ئەندازە
هەرێمی چاو و بەینی ڕوومەت و تاقی خەمی ئەبرۆ
مەتافی نازە، کەعبەی ئیمتیازە، قیبلەیی ڕازە
لە بازاڕی موحەببەتدا هەزار لۆمەم بکەن ئیخوان
ئەڵێم ئەم یۆسفە، پێغەمبەرێکی خاوەن ئیعجازە
دەخیلت بم بڵێ ڕازی دڵی خۆی دەرنەخا بێخود
کە ئەم کەرکووکە جێی ڕاوی شەهێن و واشە و بازە

پەراوێز edit