وەک بێدڵ ئەڵێ: حەیفە کە وا ساکنی باغی
بولبول لە دڵت دەرئەکەی و تێکەڵی زاغی
بۆ شێخ عومەر، ئەو سەروی ڕیازاتی عولوومە
وا لافت ئەدا تۆ کە وەکوو لالە بە داغی
لەوساوە کە جێی جەننەتە ئەو زاتە، کەچی تۆ
لەم ئاگرەدا عەینی سەمەندەر بە دەماغی
بێخود غەمی ئەو عالەمی باڵایە نەکەی فاش
با هەر لە دەروونا بێ ئەگەر ڕاستی و ساغی
لەو باغە ئەگەر ساڵی وەفاتی ئەو ئەپرسی
گڵ لابەرە، ئەئریخیە ابن القرداغی