ئاڵەکۆک

بێخود add_a_photo
بێخود دیوانی بێخود
٥٥. وەرن بەزمێکی مەشرووعانە بگرین
وەرن بەزمێکی مەشرووعانە بگرین
بە کوێری چاوی پەروێز و جەم و کەی
نەوەک نەقشی، تەریقەی مەولەوی وار
بە زیکری جەهری و دەنگی دەف و نەی
بە دەوری نووری دڵدا حەڵقە بەستین
مەسەل ئەو مانگ و ئێمەش چەشنی هالەی
بفەرموون ئەی قەدەحنۆشان بە ساقی
لە کووپەی مەعریفەت تێکا ئەویش مەی
دەری بێنین بە زۆری نوێڵی شادی
درەختی غەم لە بنچینە و ڕەگ و پەی
خودا، سا بۆ دڵی تاریکی ئیسلام
لە تیشکی لوتف ئیتر یەک زەڕڕە دەرخەی
بە چاوی سەر هەتا عالەم ببینین
لە مەشریق تا بە مەغریب، ڕۆم هەتا ڕەی
کە یاران مەستی بادەی لَمْ یَزَلْ بوون
دەسا بێخود غوڵامت بم ئەتۆش دەی
بڵێ ساڵی لە دایک بوونی «تەوفیق»
کوڕی «ئەحمەد» کە یەعنی نووری دیدەی
لە شێعری ئاخری نیوشێعری دوایی
ئەگەر دیققەت بفەرمووی پێی ئەبەی پەی
لە دنیا و لە عوقبادا ئیلاهی
بە صاحبمال و جاه و ثروتی کەی

پەراوێز edit