ئاڵەکۆک

بێخود add_a_photo
بێخود دیوانی بێخود
٢١. ئەیا ڕەفیقی شەفیقم حەریمی ڕازی نیهانم
ئەیا ڕەفیقی شەفیقم، حەریمی ڕازی نیهانم
ئەدیبی فیکری حەقیقیم، نەدیمی ڕۆحی ڕەوانم
ئەگەر لە حاڵم ئەپرسی، بە سەنگی سورمەیی دووری
شکاوە شووشەیی وەسڵم، نەماوە نوتقی زمانم
کە ئەچمە حوجرە ئەڵێی دەشتی شارەزوورە بەبێ تۆ
وڵاخ ئەخاتە مەلە ئاوی زەڵمی ئەشکی ڕەوانم
بە شەو پەپوولەسیفەت خول ئەخۆم بە دەوری چرادا
کە ڕۆژ هەڵات ئیکە خورشیدپەرستی بورجی دوکانم
ئەوەندە مەحوی غەمم ئەی عەزیزی میسری بەلاغەت!
دەهانی یۆسفی سانی سیفەت، نەماوە نیشانم
وەری گەڵای تەرەبی باغی دڵ بە پایزی ئەندووه
درەنگە بێرەوە پیر بوو بەهاری عومری جوانم
بەجێ نەمێنی لە کەرکووک، نەبیتە باعیسی خوێنم
ئەگەر نەیەیتەوە «لەوسەر»، ئەبیتە قاتیلی جانم
وەکیل بە تۆ کە سەلامی منت گەیاند بە فەقێکان
لەپاش موسافەحە عەرزیان بکە کە بەندە فڵانم
بفەرموو بێخودی شیرین کەلام ئەڵێ بە هەمووتان...
ئەگەرچی خوسرەوی شێعرم، بەڵام غوڵامی ئەوانم

پەراوێز edit