ئاڵەکۆک

بێخود add_a_photo
بێخود دیوانی بێخود
٢٢. بحمد الله دڵی دەریایە خادم
بِحَمْدِ الله دڵی دەریایە خادم
خەیاڵی گەوهەری یەکتایە خادم
لە دوڕجی نەزم و نەسری لەفزی ئەودا
مەعانی لوئلوئی لالایە خادم
لە عەرسەی شاترنجی ئیعتیقادا
لەسەر ئەسپی سەداقەت شایە خادم
لە لوجنەی ئینتیخابی حوسنی خوڵقا
وەکوو نائیب ڕەئیس ئەعزایە خادم
لە سایەی وەسفی باڵا نەونەمامان
کەلامی تا بڵێی باڵایە خادم
عەزیزان بۆ قوماشی یووسفی عیشق
خەریدارێکی بێ پەروایە خادم
لە دیوانی بەهەشتی قەت مەپرسن
کە یەک میسراعی سەد تووبایە خادم
لە خومخانەی دوکانا وەختی نووسین
سیاهی مەی قوتوو مینایە خادم
ئەگەر مەهدی لە عەسری نادرا بوو
بەڵێ لەم عەسرەشا میرزایە خادم
بە «خێ» خێی خەتتی مەشقی اِبن مُقلە
بە «ئەلف» ئەلفی هەزار ئیملایە خادم
نەوەک هەر دالی دالی دیققەتە و بەس
٤٠یشی میمی سەد مەعنایە خادم
مەڵێ «کۆیی» نەژادە و بەس بفەرموو
کە خەڵقی جَنّتُ المَأوییە خادم
لەلای من بۆ تەواوی دڵنەخۆشان
مەقامی عەینی موستەشفایە خادم
بە نووری شەمسی دین گەر مونعەکیس بوو
لە سایەی شێعری مەولانایە خادم
چە مەولانا جلال الدّینی ڕۆمی
کە ڕۆژی مەحزە ئەو حیربایە خادم
لە عیلمی باخەوانی مەسنەویدا
ڕیازی مەعنەوی ئارایە خادم
لە زەهری ماری غەیبەت چۆن ئەترسێ
کە تریاکی حوزووری لایە خادم
خودا حەز کا لەگەڵ جیرانی پاکی
لە زومڕەی بەرزی اَهلُ اللهیە خادم
دەوامی بێ بە قەد عومری کوڕی خۆی
هەتا شێعری لە دنیا دایە خادم

پەراوێز edit