ئاڵەکۆک

سەیفولقوزات add_a_photo
سەیفولقوزات دیوانی سەیفولقوزات
١٧. نامەی گرامیت حەزرەتی نامی
نامەی گرامیت حەزرەتی «نامی»!
پێم گەیشت لە دەست شەخسێکی نامی
نامەی گرامیت وەقتێک پێم گەییشت
هێند کەیفخۆش بووم، عالەم تێم گەییشت
لە قەولی «ئەحمەد» چەند شیعرت گوتبوو
ئەلحەق لە دەهەن بابیشی زیاد بوو!
حەیرانی کردم «مولەممەعات»ی
«موحەسسەنات»ی، «بەدایعات»ی
تەسدیقی دەکەم شیعر دەبێ وابن
کەلامی «نامی» دەبێ وا چا بن
یاوەریم بدەی موژدە پێدراو!
پێنجی بن عەبا، دوازدە نێوبراو
گەر بە عەدەد وان، ئینعام بنێرم
دەبێ لە پاشان، مێشان بژمێرم!
ئاشی «کولتەپە»ت کارێکی چا بوو
ئەو کۆچی ئاخریت یەکجار بەجا بوو
سایەی «عەزیز»ی هەرکەس لەسەر بێ
لەنێو هاوسەران دەبێ سەروەر بێ
خزمەتت دەکەین ئێمەش تاکوو هەین
تۆش دەرسان بڵێ بەبێ کەین و بەین
«عومەر»، «ئەبووبەکر»، یاری غاری بێ
«عوسمان»یش عەلی ئاگاداری بێ
«بووبەکر»یش یاخودا هەر چوار، یاری بن
خودا و پێغەمبەر ئاگاداری بن
لبادێکیشم ئەوا بۆ ناردی
قەبووڵی فەرموو، موبارەک بادی!

پەراوێز edit