ئاڵەکۆک

مەلا حەسەنی جەوهەری add_a_photo
جەوهەری دیوانی جەوهەری
٣٠. مەقامی شێخ زۆر بەرز و بڵند بێ
مەقامی شێخ زۆر بەرز و بڵند بێ
دەگەڵ من زۆر بە لوتف و ئیلتیفاتە
بە جوببە و مێزەرە و کەوڵی بوخارا
سەراپا جەوهەری غەرقی خەڵاتە
لەوان چاکتر کەلاموڵڵا و دەلاییل
کە خوێندنیان بە حەق مایەی نەجاتە
لەبۆ من سەربڵندیی و ئیفتیخارە
لەنێو بێگانە و ئەهلی وڵاتە
ئەوەی دۆستن دەڵێن زۆر زۆر موبارەک
حەسوودیش زۆر خەفە و غەمبار و ماتە
چ دەربەستم حەسوود با هەر بنووزێ
قسەی حاسید لەلای من بێ مەناتە
ئەگەر سەد پیر و ئوفتادە و زەعیفم
لە سایەی شێخەوە بەختم لە هاتە
حەسەن عەهدێکە بەستوویە لەگەڵ تۆ
هەتا مردن لەسەر عەهد و وەفاتە
ئەمن پیر بووم و عومرم زۆر نەماوە
ئەتۆ خۆش بی سەر و قەلبم فیداتە
ئەگەر بمرم لەسەر دنیاش نەمێنم
بە دیدارت قەسەم ڕۆحم لە لاتە
بۆ حاجی سەید عەبدوڵڵا کە دیاری ناردبوو بۆ جەوهەری

پەراوێز edit