نایل بوو بە شێعرت، دڵی پڕ حوزنی شەبانە
قوربانی وجودت حەشەم و مڵک و خەزانە
دوو ساڵی تەمامە چ لە ڕوودا، چ غیابی
ئیخلاسی عەقیدەم بە تۆ بێ ڕەیب و گومانە
لەو وەجهە سەناخوان و موریدم بە جەنابت
عاری لە عەبا و سەبحە و میسواک و نیشانە
ئەو پەردە لەبۆ موفسدی وەک تۆ گەلێ سەیرە
کەودەن کوڕەیی هەرزەچەنەی لووسی ژنانە
لەم سەرحەدە بیستووتە یەقینەن بە تەواتور
چەند کەس کە دەناڵی لە بەر ئەو تیر و کەوانە
فی الجمله کە سەرفی نەزەرم نابێ لە ئەستی
هێلکێکی لە نێو - دەیکەم بە نیشانە
حازر دەبم ئەو سێشەمە، بۆ قیسسەیی مەعهود
بێ نیازی دەکەم بابێ بە بێ عوزر و بەهانە
عەهدم ئەوەیە نابێ لەسەر -ی وەلاچم
سەد جار بناڵێنێ بە هاوار و فوغانە
کارم ئەوە بی موددەیی دەی ماهی جەلالی
کلکی بکەمە بەیڕەقی ئوردوویی شەهانە
لەو عەشرەتە وا چاکە کەوا خانی برای بێ
ئامادە بە تەنبوور و بە سێ تار و چەغانە
مەعلومە کە ئەستی بە ئەسڵ مەنگورە، کەردز،
پێی خۆشە تەقازا و حەڕەکەی بولهەوەسانە
چون زۆر نییە، شاعیری تەبعێکە خوداداد
کێشەی تۆ دەگەڵ من بە خودا خەبت و زیانە
بێ دەنگ بە مەلا مینە، بە کوردی ئەدەبت بێ
بۆ هەجوی بە بێ پەردە، ئەدیب شێری ژیانە