شاعیر: ئەدیب کتێب: دیوانی ئەدیب سەرناو: نایل بوو بە شێعرت دڵی پڕ حوزنی شەبانە سەبارەت: بۆ مەلا مینەی قەرەقشڵاخ نایل بوو بە شێعرت، دڵی پڕ حوزنی شەبانە قوربانی وجودت حەشەم و مڵک و خەزانە دوو ساڵی تەمامە چ لە ڕوودا، چ غیابی ئیخلاسی عەقیدەم بە تۆ بێ ڕەیب و گومانە لەو وەجهە سەناخوان و موریدم بە جەنابت عاری لە عەبا و سەبحە و میسواک و نیشانە ئەو پەردە لەبۆ موفسدی وەک تۆ گەلێ سەیرە کەو‌دەن کوڕەیی هەرزەچەنەی لووسی ژنانە لەم سەرحەدە بیستووتە یەقینەن بە تەواتور چەند کەس کە دەناڵی لە بەر ئەو تیر و کەوانە فی الجمله کە سەرفی نەزەرم نابێ لە ئە‌ستی هێلکێکی لە نێو - دەیکەم بە نیشانە حازر دەبم ئەو سێشەمە، بۆ قیسسەیی مەعهود بێ نیازی دەکەم بابێ بە بێ عوزر و بەهانە عەهدم ئەوەیە نابێ لەسەر -ی وەلاچم سەد جار بناڵێنێ بە هاوار و فوغانە کارم ئەوە بی موددەیی دەی ماهی جەلالی کلکی بکەمە بەیڕەقی ئوردوویی شەهانە لەو عەشرەتە وا چاکە کەوا خانی برای بێ ئامادە بە تەنبوور و بە سێ تار و چەغانە مەعلومە کە ئەستی بە ئەسڵ مەنگورە، کەردز، پێی خۆشە تەقازا و حەڕەکەی بولهەوەسانە چون زۆر نییە، شاعیری تەبعێکە خوداداد کێشەی تۆ دەگەڵ من بە خودا خەبت و زیانە بێ دەنگ بە مەلا مینە، بە کوردی ئەدەبت بێ بۆ هەجوی بە بێ پەردە، ئەدیب شێری ژیانە ++++++++++++++++++++++