مەعلوومە کە لەم مەفسەدە کێ ئەسس و ئەساسە
تەرزی مەسەلە، جێی سمی کەر، چنگی هەیاسە
وا نیمە بە کوردی، تەڕەفی خۆم کە نەناسم
ڕووی دیارە لەبن پەردە، وەکوو ئاسوپەڵاسە
مەعلوومە بە قووەی کلک ئێسک دەشکێنێ
بێچارە برایم نییە، بەو هۆش و هەواسە
بێ سڕ نییە ئیخفایی تەخەللوس لە هیجادا
جاکێشیی و گەووادییە ئەم ترس و هەراسە
هاجی تەڕەفی من، کەرە، مونشی بێ چ کاتب
هێند ئەحمەقە، بۆی واجبە مەهمیز و قەراسە
بێ تەبع و هەوایە، بە کەری بێتە مەسافم
شێعرم وەکوو شێست تیرە، موقابیل بە مەساسە
نامونتەزەمە، شێعری نەفامانەیی جاهیل
وەک جندە موباهاتی بە گاندان و لیباسە
تەبعی کەچی وەک جەوهەری جوو بوو وەدەری خست
گەر چاری نەما جندە سیلاحی کەتەداسە
تەعقیبی مەکە چیدی ئەدیب، بەم قەڵەمی هەجو
دوژمن کە بە ئەو تەعنە لەنێو ژانی نیفاسە