ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
پیرەمێرد پەندەکانی پیرەمێرد
٨٤. کەوتووینە دەورێ هەرچی بۆی بلوێ
کەوتووینە دەورێ هەرچی بۆی بلوێ
دەستی چەوری خۆی بە خەڵکا ئەسوێ

وتی: فڵانی وابووم بە کەباب!
خوشکتیان دیوە چۆتە جێی خراپ

وتی: برادەر ئەمە بوختانە
وتی: منداڵی ئێمە دیویانە

مەلا وه‌عزی دا کە ڕوەو کابە
میز کردن کفرە هێجگار خرابە

کەچی خۆی ڕوەو قیبلە بە پێوە
میزی کرد چاویان لێ‌بوو لە دێوە!

وتیان وەعزی خۆت لە بیر نەماوە
وتی: من سەریم بۆ وەرگێڕاوە

عاشووراغا بوو لەگەڵ ئاسێ‌خان
کە لەسەر تەختە هەڵیان ئەپەڕان

ئێستا ئەوانە بوون بە ڕۆح لەبەر
بەو هەڵپەڕکێیە کار ئەبەنە سەر

ڕۆحێکی گران لە کەسدا نییە
ڕۆح سووکیان ئەوێ ڕۆح قورس بۆ چییە؟

وا خەفەتیان دی ئیتر هێجگاریی
زەمین نایمێنێ سوڵتەی بێداریی

ئەگەر نەمردین هەتا بەهار دێ
بۆ دەستەی ئێمە کورتان لە شار دێ

بەو کورتانەوە ئەچنە بەغدا
هەروا دێنەوە هەوسار بەرەڵدا
پەندەکانی پیرەمێرد، ڕۆژنامه‌ی ژیان، ژماره‌ ٥٠٤.

پەراوێز edit