پاییز ڕوو زەردی خەزانی هێنا
ڕەعدیش١ قامچی خۆی لە هەور داهێنا
دەمێکە بەرگی هەتیو دڕاوە
ژوور لە بێدەستان لای چەرخیش باوە
ئاسمان ساڵی چوار جار ئەگۆڕێ
بەختی کورد هەموو ڕۆژێ دەتۆرێ
خوا کێو ئەبینێ بەفری تێدەکا
بەندهیش ماستاوی ساردی لێ دەکا
سورشتی ئەزەل وەک 'باز'و 'کەو'ە
لە جێیەک ڕۆژە و لە جێیەک شەوە
دوێنێ خهتیب مرد ئەمڕۆ شاییە
بۆیە دەڵێن عەبد لە خۆی باییە
ئەگەر قابینە٢ جارجار نەگۆڕێ
سەودای وەزیری دەچێتە گۆڕێ
سەری بێسەودا تۆپی فتبۆڵە
ماڵی بێئاهەنگ کەلاوهی چۆڵە
بزن بر رندان هەرچی بادا باد!
بە بادە غەمی دڵ بدە بە باد٣
سیاسەتی ڕاست مەڕۆ مەڕۆیە
ترسنۆک بەشی هەر باوکەڕۆیە
شێر چۆن لە دەنگی دەهۆڵ ئەترسێ؟
کە ژنی خۆی بێ کەس لێی ئەپرسێ؟
کەری خۆمانیان کرد بە ڕمووزن
بوو بە قاڵەی دەم گاڵەی درۆزن
شەریف پەڵاس بۆ تەوقات٤ لێیان٥
وەختە دەست بکەین بە تۆقات لێدان
ڕەعدیش١ قامچی خۆی لە هەور داهێنا
دەمێکە بەرگی هەتیو دڕاوە
ژوور لە بێدەستان لای چەرخیش باوە
ئاسمان ساڵی چوار جار ئەگۆڕێ
بەختی کورد هەموو ڕۆژێ دەتۆرێ
خوا کێو ئەبینێ بەفری تێدەکا
بەندهیش ماستاوی ساردی لێ دەکا
سورشتی ئەزەل وەک 'باز'و 'کەو'ە
لە جێیەک ڕۆژە و لە جێیەک شەوە
دوێنێ خهتیب مرد ئەمڕۆ شاییە
بۆیە دەڵێن عەبد لە خۆی باییە
ئەگەر قابینە٢ جارجار نەگۆڕێ
سەودای وەزیری دەچێتە گۆڕێ
سەری بێسەودا تۆپی فتبۆڵە
ماڵی بێئاهەنگ کەلاوهی چۆڵە
بزن بر رندان هەرچی بادا باد!
بە بادە غەمی دڵ بدە بە باد٣
سیاسەتی ڕاست مەڕۆ مەڕۆیە
ترسنۆک بەشی هەر باوکەڕۆیە
شێر چۆن لە دەنگی دەهۆڵ ئەترسێ؟
کە ژنی خۆی بێ کەس لێی ئەپرسێ؟
کەری خۆمانیان کرد بە ڕمووزن
بوو بە قاڵەی دەم گاڵەی درۆزن
شەریف پەڵاس بۆ تەوقات٤ لێیان٥
وەختە دەست بکەین بە تۆقات لێدان
١. ڕهعد: گرمهی ههور.
٢. قابینه: دهستهی وهزیران.
٣. شراب و عیش نهان چیست کار بیبنیاد
زدیم بر صف رندان و هرچه بادا باد
«حافظ شیرازی»
٤. تۆقات، تهوقات: شهپهلاغه، زللـهی پاشمڵێ.
٥. دهبێ ئاوا بێ؛
شەریف پەڵاس بۆته وهقات لێیان
وَقاء: پارێزهر.
٢. قابینه: دهستهی وهزیران.
٣.
زدیم بر صف رندان و هرچه بادا باد
«حافظ شیرازی»
٥. دهبێ ئاوا بێ؛
شەریف پەڵاس بۆته وهقات لێیان
وَقاء: پارێزهر.