ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
پیرەمێرد پەندەکانی پیرەمێرد
٨٠. زستان شەوارە بوو بە چرای نەوت
زستان شەوارە بوو بە چرای نەوت
زۆر کەس بە هاوین بە شەوارە کەوت

بە چرای گەرچەک یەکتر نابینین
بۆیە وەک چرای گەرچەک بێ‌تینین

شەوقی کەهرەبا هاتە کایەوە
جۆم بۆ لە کادا نەشارایەوە

یەکێ لە "کفری" لە ڕێ "کفر"ی کرد
خه‌ڵق به‌ خێره‌ومه‌ند ناویان ئه‌برد

یه‌کێ خێر ئەکا بۆ ڕێی خانەقا
کەچی بێ‌ئینساف کافری دەکا

شێخی بایەزید ناحەقی نەبوو
فەرمووی وشک و تەڕ با بسووتێ هەموو

قەزا و ناحیە و مەکتەبەکەمان
هەموو شاغیرن ناکرێتە خەرمان

دونیام لە بامیە و بریانی پڕ کرد
هێشتا "بسم اللە" بسمیللای نەکرد

هەرچی باینجان خۆر بێ لە ژوورە
"بسم اللە" وەرە تۆیش لێی ببوورە

تاکەی ئەم چەرخە وا چەپ دەگەڕێ
تاکەی کەرەدێز بە جۆ دەزەڕێ
پەندەکانی پیرەمێرد، ڕۆژنامه‌ی ژیان، ژماره‌ ٤٩٨.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit