ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
پیرەمێرد پەندەکانی پیرەمێرد
٧٩. ئەو سەرکردەیەی بە ڕاست ئینسانە
ئەو سەرکردەیەی بە ڕاست ئینسانە
بەند و زنجیر لای ڕوتبە و نیشانە

بەڵام نەک قەومی توش کا و خۆی ڕاکا
وابێ ئیتر کەس بڕاوی پێ ناکا!!

ئاخ ئەمە ڕەنجی داوین بە بادا
لەشکری نادان پشتمان بەرنادا

تا عا‌قڵ کاری لێک ئەداتەوە
جەسوور گرەوی خۆی ئەباتەوە

تەماع وەک ئاوی شۆری دەریایە
هەر ئەیخۆیتەوە و تەسەللات نایە

ئەوەی قانیعە بە وشک و بە تەڕ
ناوی نراوە شاهی بەحر و بەڕ

هەرچی ڕاست ئەڕوا لە تەوەککول دا
خەم و خەفەتی نابێ لە دڵدا

خوا ڕێ لە بەندەی بەدکار بگۆڕێ
نایێتە سەر ڕێ تا لێوی گۆڕێ

هیوامان وایە دەستەی خوێندەوار
بۆمان پێ‌بگەن بکەونە ڕووی کار

باوجود ئەگەر مەکتەبمان وابێ
خەرمانی هیوا ئەبێ هەر کا بێ
پەندەکانی پیرەمێرد، ڕۆژنامه‌ی ژیان، ژماره‌ ٤٩٧.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit