ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
پیرەمێرد پەندەکانی پیرەمێرد
٨١. ئەگەر دێکانی خاوەن بەخت نەبێ
ئەگەر دێکانی خاوەن بەخت نەبێ
شاخی ئەزمڕی وا بۆ تەخت ئەبێ

کە عەداڵەت بوو "قەویان" زەعیفە
زۆر کەم بوو باوی جینسی لەتیفە

هێشتا تێ‌ناگەین لە چاکی ژنان!
زەعیم خۆی خستە کراسی ئەوان

بە هاوار وتم ئاخ، هەور! ئامان
مەیکەرە تاڤگەی زەڵمی هەورامان

تەختی هەورامان بەختی هەڵپێکا
کۆی ئاتەشگایان بوو بە ئاتەشگا

گەردەشی دەوران ئەم دیوه‌ و دیوە
ئەم خاکە زۆر جار ئەم حاڵەی دیوە

من ئەمکوت "زەڵم" ماسی لێ بڕا
کەچی هێند زۆر بوو گونیەکەی دڕا

ئۆتۆمۆ‌بێل چوو، بۆ قەڵادزە
دەچمە سندۆڵان بۆ ڕاوە بزە

مه‌نسووری هەللاج بە چەکە و کەوان
ئۆتۆمۆ‌بێلی بردە سەر کێوان

پێشینان دەڵێن خوا، هەر ئەو خوایە
ئێستاکە بزن وا سواری گایە!

بەرازکوژ دووسەد فلس وەرئەگرێ
بۆ بەرازی شار بۆچ نرخ نابڕێ

لۆقەنتەچیمان خڕە لامبۆزە١
بێ "بسم اللە"یە، چێشتی پڕ تۆزە

١. خڕه لامبۆز: کابرایه‌کی ئه‌رمه‌نی لۆقه‌نته‌چی (چێشتکه‌ر) بووه‌ له سلێمانی. ‌
پەندەکانی پیرەمێرد، ڕۆژنامه‌ی ژیان، ژماره‌ ٤٩٩.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit