ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
پیرەمێرد پەندەکانی پیرەمێرد
٧٢. دەمێکە قەترەی حەیا تکاوە
دەمێکە قەترەی حەیا تکاوە
بۆیە وا زوبان تەڕ و پاراوە

وای ئەفەندم و کۆمەڵی یاران!
ئەڵێی نە بایان دیوە نە باران

زۆر پیاو وەک درەخت موتربە دەکرێ
هەرمێیە و جارجار ترۆزی دەگرێ

لەم هاوینەدا کۆلارە زۆرە
بۆیە لەگەڵ ژن هەر ئاڵ‌وگۆڕە

ڕاست ئەکەن ئێرە ڕەشەبای زۆرە
لەگەڵ فیشاڵ‌دا کەوتۆتە نۆرە

تازە وەستاحمەد شەو ڕوودۆز ئەکا
بەر دوکانەکەی تەپ و تۆز ئەکا

حوکمی ڕاپۆری ڕەشۆل نەماوە
قەتار و قۆڕیان شان بە شان باوە

جارێ با بزانین ساڵ بەری دوورە
من لە مانه‌م چی شای من ئەنگوورە

مەجلیسی دەوری حەوزەکەی خۆمان
ترێ و کاڵەک و شووتێ و سێوی جوان

ئەمانەن شاهـ و وەزیر و موشیر
خۆش‌گوزەرانی پێویستە بۆ پیر
پەندەکانی پیرەمێرد، ڕۆژنامه‌ی ژیان، ژماره‌ ٤٩٠.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit