ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
پیرەمێرد پەندەکانی پیرەمێرد
٧١. ئەووەڵ پەردە بوو لە سینەمای چەرخ
ئەووەڵ پەردە بوو لە سینەمای چەرخ
بزانین چۆنە! ئینجا بازی بەرخ

کەس بە بازی چەرخ پشتی نەبەستێ
هەرچی کەچڕەو بێ ئاخری دەوەستێ

ڕێی ڕاست ئەمینە ئەگەر پیا بڕۆی
لە لای هەموو کەس بێگانە نیت، خۆی

دوو بەرد پێکادەن یەکێ شکابێ
ئەوی تریشیان بێ‌زەدە نابێ

ئەوی لە دوژمن تۆڵە دەستێنێ
ئەو ئینتیقامەیش بۆ ئەو نامێنێ

ئەوانەی دوێنێ کە لە ڕوو دۆست بوون
وا ئەمڕۆ دەرکەوت بە تەمای پۆست بوون

کە دۆستت ڕۆیی و تۆ بێ‌وەفا بووی
دیارە لە ڕێزەی پیاوەتی دەرچووی

هەندێ وەفایان بۆ دوایان نییە
ئێوە هیواتان بە وانە چییە؟ !

چەند خۆشە پیاوێ ناوچاوان دەرخا
بە پیاوەتی خۆی قسەی خۆی سەرخا

چەن خۆشە دۆستت ناوچاوان پاک بێ
لە بەرەوڕوویی درۆ بێ‌باک بێ

ڕوو لە پاکییە بەخێر ئەم ناوە
گامان گرووە کلکەکەی ماوە
پەندەکانی پیرەمێرد، ڕۆژنامه‌ی ژیان، ژماره‌ ٤٨٩.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit