ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
پیرەمێرد پەندەکانی پیرەمێرد
٦٤. ئەمساڵ ئەمەندە هەور ئەگرمێنێ
ئەمساڵ ئەمەندە هەور ئەگرمێنێ
تریشقەی، دڵمان ڕادەچەنێنێ

قینی بێدادی لە هەورامانە
هەورامان لووتی لە ئاسمانە

بە تەرزە و لافاو لووتی نانەوێ
قەزای ئەم دیوی لەو دیوی کەوێ

هەورە تریشقە با کێو بسمێ
گشتی ئاسانە هەر "سان" نەجمێ

با دنیا لێمان نەبێزرێتەوە
خۆڵمان به‌سه‌ردا نه‌بێژرێته‌وه‌

ماران‌گەز هەموو شوێنێ دەپرسێ
لە خشەی مار و مێرو دەترسێ

لە تەقە و ڕەقە دڵم زۆر تەنگە
خودا نەکەرۆ بوواچان جەنگە

خزمەتی وڵات هەر بە عیلم ئەکرێ
بە چرای خوێندن پێ دەردەکرێ

بار ئارد بەرەکی بۆیە لە پاشی
هەر کەسێ بە لای خۆیا داتاشی

ئەویان بە ماڵی ئەویتر خڕە
قاپی مەحکەمە بۆیە وا پڕە

تا حەول و قووەت لەسەر ڕەجا بێ
ماڵی بێ‌ماڵان نابێ ئاوا بێ

هەندێ ڕەجاکار سەیری زۆر خۆشە
پێی ئەڵێی نێرە، ئەڵێ بیدۆشە

هێندێکیش بە هیچ تەریق نابنەوە
بە دووی ڕێوی‌دا ئەچنە کونەوە
پەندەکانی پیرەمێرد، ڕۆژنامه‌ی ژیان، ژماره‌ ٤٧٩.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit