ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
پیرەمێرد پەندەکانی پیرەمێرد
٦٣. وا گەرما داهات پاقلە پەیدا بوو
وا گەرما داهات پاقلە پەیدا بوو
سەودایی مەشرەب شێت و شەیدا بوو

جاران ڕێ ڕاوی زەڵم لە ناو بوو
ئێستا میری سوور ڕێگەی ئاوا بوو

پەندی پێشینان ئەکەوتە بەر دڵ
ئێستا کە زۆر کەس بووە بە چقڵ

هەرچی لە خۆیا چشتێ شک بەرێ
هەوڵی ئەوەیە "ژیان" بدڕێ

تێگەیشتنمان ئەمجار تەواوە
کەر لە کوێ و کوندە لە کوێ دڕاوە

سم سمی "کەرە" چنگ چنگی ئاسێ
لەم کرد و هەوڵە سەرم ئەماسێ

ئەگەر تۆ پیاوی لێکی دەرەوە
کردەی بەد لە خۆت، خۆت دوور خەرەوە

ئەگینە دەمی خەڵک کیسە نییە
ئەیبینێ و ئەیڵێ گوناهی چییە

ئەو شیعرە خۆشە لای من زگ تێر کا
چشتی نایابی خواردنم فێر کا

کە "بامیە"ی تازە و "تەماتە" دەرچوو
با بڵێن: ڕۆستەم مێ بوو یا نێر بوو
پەندەکانی پیرەمێرد، ڕۆژنامه‌ی ژیان، ژماره‌ ٤٧٨.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit